نوێترین هەواڵ

حوکمی کارکردنی ژمێریار لەسەر ساغکردنەوەی هەندێک کاڵای جۆراو جۆر کەهەندێکیان حەرام بن

 


درێژەی پرسیار:

بۆ نموونە ژمێریار کار دەکات لە کۆمپانیایەکی جل و بەرگدا یان لەگەڵ بازرگانێکدا کە کاڵای ئافرەتان دەهێنێت و چەند جۆرە کاڵایەکیان لەڕووی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دروست نییە ئایا کارکردن لەم شوێنانە دروستە ؟؟ ئایا تەنیا یەک جۆر کاڵای دروست نەبێت ئایا کاکردن لەم جۆرە شوێنانە گونجاوە؟؟ یاخود چ هەنگاوێک بگیرێتە بەر لەو حاڵەتەدا ؟؟
زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان 

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
کارکردن لە شوێنێکدا کەکار لەسەر ساغکردنەوەی کاڵای حەرام بکات حەرامە و دروست نییە، مەگەر کاڵاکە شتێکی زۆر لاوەکی و کەم بێت وشتێکی ئەو تۆ نەبێت کە شایەنی باس بێت ئەو کات دروستە و کێشەی نییە.
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1084

سەرچاوە/

کارکردنی ژمێریار لەسەر ساغکردنەوەی هەندێک کاڵای جۆراو جۆر کەهەندێکیان حەرام بن (drkhalidms.com)

ليست هناك تعليقات