نوێترین هەواڵ

حوکمی پارەی زۆر وردە کە دەچێت بەلای کڕیار یان فرۆشیاردا

 


درێژەی پرسیار:

سلام علیکم دکتۆرگیان باشیت
پرسیاریکی زۆر گرنگم هەیە لەبارەی حەلالی کاریکەوە، ئەویش محسابی عەلوەیە، لای بەریزتان مەعلومە نرخەکان ٦٠٠ و ٤٠٠ و ٦٥٠ و ٧٠٠ دینارە، بۆ نموونە ئەمرۆ لالە بە ٦٠٠ دینار بوە گەر کەسیک ٢٢ کیلۆی بوێت ئەکاتە ١٣٢٠٠ سیانزە هەزار و دوسەد دینار ئیمە ١٣٢٥٠ سیانزەهەزار و دوسەد وپەنجا دیناری ئەبێ لێبسەنین واتە ٥٠ دینار زیاتر ، وە ئەوەش کراوەتە مەرجیکی لاشعوری لە ١٥٠ دینار زیاتر بو ئەوە ٢٥٠ دیناری لێ ئەسەنیت بەڵام ١٥٠ دینار کەمتر بو ئەوا لێی ناسەنیت بۆ نمونە گەر ١٣١٤٠ دینار بیت تۆ ١٣٠٠٠ دیناری لێ ئەسەنیت بەلام گەر ١٣١٦٠ دینار بو ئەوا ١٣٢٥٠ دیناری لێ ئەسەنیت، یانی پارەی خەلک یەت بەلاتا و هی تۆ ئەجی بەلای خەلکا و بەقالەکان خۆشیان ئەزانن و خاوەن قاتع و هەموان ئەزانن ، منیش ئەو کارەیان بۆ دۆزیومەتەوە بەراستی نازانم جیبکەم بریاری تەواوم نەداوە ، ئایا ئەو کارە حەلالە؟
خۆم ئیستا عەدادی بەنزین خانەم لە کاری بەنزینخانەش تێی ئەکەویت پۆینتی کابرا یەت بەلاتا یانی بەراستی گەورەترین گرفت بوە لام و نازنم جیبکەم ئەوە دو کارە ئەمەی تی ئەکەوێ
ئەوەی عەلوەش بۆ من باشە و پارەکەی زیاترە بۆیە ویستم بیگۆرم و دەرفەتێکە ، نازانی بۆ ئەمەش خەتای کێ بگری جونکە پەنجایی جاران نەماوە تاکو تۆ ٦٠٠ یان ٣٠٠ دینار وەرگرە ، وە لای بەریزتان مەعلومە کاری کاتبی و محسابی عەلوە زۆر قورسە بەتایبەت بەیانیان ١٠ کەس لەسەر سەرتە ئەلی ئەوەم بۆ بکیشەو پارەیان لیوەرگرە و باقییان بەرەوە و فریا ناکەوی سەیری دەموجاویش بکەی ناشکرێ لەو بارودۆخە بلیی کاکە گەردەنمان ئازادکەو فلان ئەوە تۆ ئەونەت کەوتە لای ئیمە و فلان تۆ ئەونەدەت کەوتە لای ئیمە گەروابکەم یەکەم رۆژ دەرئەکریم جونکە خاوەن قاتع کاری وا ناروات و ئەسلەن ئەوانەی کریاریشن گالتەت پی ئەکەن ئەلین ئەوەتۆ جی لەیەک ئەیەیتەوە و ئاوا ورد مەبەرەوە و دنیا بەقورسی مەگرە و لەم قسانە


بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
ڕاستە لەو مامەڵانەدا ئەو جۆرە وردانە دەفەوتێت و ئەویش تاوانی کەس نییە و بەهۆی نەبوونی دراوی وردەی لەو جۆرەوەیە وئەو شتە وردانە نابنە گرفت ولەشەرعدا ڕێگەپێدراوە هەر چەندە هەر شەرعی تر وایە بە کەسەکە بڵێیت ئەوەندەت دەکەوێتە لامان گەردنمان ئازاد بکە ئەو کات هیچ کێشەی نامێنێت. وئەوەیش مەکەرە گرفت و کارەکە بەوە حەرام نابێت و هیچ کێشەی نییە چ لەکاری بەنزینخانەدا بێت یان ژمێریاری عەلوەدا.
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1060

ليست هناك تعليقات