درێژەی پرسیار:
زۆربەی بانکەکان کار بەسوو یاخود فائدە دەکەن کاتێک ژمێریارێک بە مووچەیەکی دیاری کراو کار بکاتن و ڕێک بکەوێت لەگەڵ بانکێک کە کار بە فائدە دەکاتن لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە قەرزی پێ دەدەن ئایا کارکردن تێیدا دروستە؟؟؟ لە کاتێکدا کاری ژمێریارەکە لێرەدا تەنیا حساب کردنی فائدەکە دەبێت بۆیان
زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
ئەو کارە حەرامە و دروست نییە وخاوەنەکەی بەر نەفرەت دەکەوێت وپێغەمبەری خودا ﷺ دەربارەی سوو نەفرەتی کردوە لە هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە سووەکەوە هەیە جا ئەو کەسە سوو خۆرەکە بێت یان سوودەرەکە بێت یان شایەتەکان بێت یان ژمێریار ونووسەرەکان بێت جیاوازی نییە و دەفەرمووێت هەموویان وەک یەک تاوانبارن.
خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1074
ليست هناك تعليقات