ڕێکخراوی میرکۆ بۆ پەرەپێدانی ژمێریاری و وردبینی (Meer-ko for Accounting& Audit Development)
ڕێکخراوی میرکۆ بۆ پەرەپێدانی ژمێریاری و وردبینی (Meer-ko for Accounting& Audit Development)
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراو نەبوونی ڕێکخراوێکی گشتگیرو قازانج نەویست لە شاری سلێمانی و هەولێر بۆ خزمەتی ژمێریاران و وردبینان بە سیستەمی نوێی و هاوچەرخی تەکنەلۆجی و گونجاو لەگەڵ ئاستی دەرچوانی ئێستا وە کردنەوەی خولی بێ بەرامبەر لەلایەن کەسانی ئەکادیمی بەتوانا یەکەم هەنگاو پێشکەشکردنی یاداشتێک بەسەندیکای ژمێریاران و وردبینان لەسلێمانی بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی دادگای سلێمانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی شارەزایانی دادوەری پێشنیارم کرد ئەوکەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ بوون بە شارەزای دادوەری بەشداری خولێکی بکەن و دوای دەرچوون بکرێنە شارەزای دادوەری لەبەرواری 18/7/2019 بە هاوڕێ یەتی دەستەی سەندیکاو بەشداری کارامان لەگەڵ سەرۆکایەتی دادگای سلێمانی و دوای خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بڕیاردرا لەساڵی 2019وە لەڕێگای سەندیکاو خول بکرێتەوە پاشان کەسانی شارەزا هەڵبزێریێت.. خۆشبەختانە کرا بەبڕیار بۆ هەموو سەندیکاو شارەزایانی تر جێبەحێکرا ئەم هەنگاوە هاندەر بوو بۆ هەستکردن بەخەمی دەرچوانی دانە مەزراو بە بواری ژمێریاری و بەشە هاوشێوەکانی بیرۆکەی دروستکردنی ڕێکخراوێکی قازانج نەویست دروست بوو
بۆیە لەبەرواری 28/7/2019 مۆڵەتی کارکردنی ڕێکخراوی میرکۆ بۆ پەرەپێدانی ژمێریاری و وردبینی وەرگیرا لەلایەن هەردوو هاوکاری زۆر دڵسۆز و بەڕێز ( مامۆستا اسین و خاتوو فرمێسک)وە بەپشتیوانی کۆمەڵێ دڵسۆزی گەنجان و پەرەپێدانی تواناکان هەوڵەکان بە ئەنجام گەشت خەونی خزمەت بە بێ بەرامبەر بۆ دەرچوانی ژمێریاری و بەشە هاوشێوەکانی بوو بە ڕاستی
بەهاوکاری چەندین پسپۆڕی زانکۆ و پاڵپشتی و بەشداری ڕاستەوخۆی بەڕێزان (پڕۆفیسۆر د.کاوە قەرەداغی - پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. بەصيره مجید - هەڵگری ماستەر م.سەلاح محمد - هەڵگری ماستەر م سۆران سعید - هەڵگری بڕوانامەی یاساو ڕاهێنەری م.سەباح جلال) بەندە ماستەری پیشەیی و شارەزای دادوەری سۆران احمد و هەریەک لە بەڕێزان م. شوان بەڕێوبەری کۆمپانیای(ئینتەر سۆفت) Entere Soft ود.هەرێم بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئیزی بوکس) Easy Books
خولی بەردەوام دەستمان پێکرد لەشاری سلێمانی لەساڵی 2019 بەچەند خولێکی بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەرچوانی زانکۆ چەندین خول پێشکەشکراوە بڕوانامەی بەشداریان پێ بەخشراوە هەر بەشداربوویەکی خول پرۆگرامێکی ژمێریاری ئەلیکترۆنیان
وەرگرت هەروەها لە کوتایی ساڵی 2019 ڕێکخراوەکان لەسەر پێشنیاری دەزگای لوتکە و ڕێکخراوی ئای ئۆ ئێمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان خولێکی(الادارة المشاريع) كرایەوە بۆ کۆمەڵێک كۆچبەری گەڕاوە لەدەرەوەی ووڵات بەشداری چەندین کۆڕ و سیمینار و ئینڤێنتی و کۆنفرانسی زانکۆکان پێشانگای زانکۆ نێودەوڵەتیەکان پەیوەست بەژمێریاری و وردبینی مان کردوە لە ساڵی 2020 و پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان چالاکی ڕێکخراوەکان ڕاگیرا بەشداری چالاکیە مەدەنیە جۆراوجۆرکانمان کردوە لەساڵی 2021وەک سەرەتای کارکردن دوای پەتای کۆڤید-١٩ یەکەمین خولی ناو هۆڵ لە پایتەخت کراوەتەوە و چەندین ژمێریاری وردبین و دەرچووی زانکۆ بەشداری کردوە و بڕوانامەییان پێ بەخشراوە
بۆساڵی 2022 پلانێکی تۆکمە چەندین خول لەشارو شارۆچکەکان دانراوە بەهیواین دوای تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەست پێ بکەین سەرەڕای کاری ڕێکخراوەی هاوکاربووین بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری چەندین ڕێکخراو و کارگە و کۆمپانیاو ڕێنوێنی ژمێریارو وردبینی تازە دامەزراو لەکەرتی تایبەت.
هەروەها لە 18/4/2021 لەشاری هەولێر بەهاوکاری نوێنەری ڕێکخراوەکەمان محمد عزالدین توانرا خولێکی تیۆری و پراکتیکی سوڕی ژمێریاری بکرێتەوە و بەسەرکەوتووی کۆتایی پێ هات لەسەر دەستی مامۆستای زانکۆ گەردی سەرکار و ژمێریارێکی بەتوانا خاوەن زیاتر لە 8ساڵ ئەزمون بەڕێز شاخەوان سلیم -بەکالۆریۆس لەژمێریاری و بەڕێوەبەری ژمێریاری لە کۆمپانیا.
کاری ئێستای سەرۆکی ڕێکخراو(سۆران احمد صوفی) بەڕێوەبەری ووردبینی لەگروپی کۆمپانیای دەرمان خوێندکاری ماستەرخوێندکاری ژمێریاری
یاسایی ڕاوێژکاری دارایی دەدات بەچەند پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەت وە ئەندامی سەندیکای ژمێریاران و وردبینان ئەندامی چەندین ڕێکخراو و کەمپینی کۆمەڵگای مەدەنی ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە کار و چاڵاکیەکانمان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان
نوسەر/ سۆران احمد صوفی (بەڕێوەبەری ڕێکخراو)
-:ژمارە مۆبایل
07701939393
07711929292
ئەم وێنانەی خوارەوە پوختەیەک لەچاڵاکی و خول و خزمەتەکانمان لەسنوری سلێمانی و هەولێر:-
ليست هناك تعليقات