وەلامی پرسیاری پێشوو لەسەر ئەم وصلەی کە کردبوومان:-
📜 سەرەتا ئەم وصلە بەڵگەنامەیەکە یان مستند يان document ی پێ دەڵین پێشووتر پێناسەی بۆ کراوە وادانراوە کە بەلایەنی کەمەوەدەبێت واژووی ✍️دووکەسی لەسەر بێت تاوەکو بە مستند دابنرێت.
📄 لەڕووی ژمێریاریەوە ئێمە سێ جۆر مستندمان هەیە (صرف-قبض- قيد) کە لەپۆستەکانی ڕابردوو بەنموونەوە زۆر بەجوانی باسمانکردون هەرسێ جۆری.
🟡 سەبارەت بو ئەو پرسیاری کەوا وتمان کام ڕێکار ڕاست و دروستە بۆ هەلبژاردن و ڕۆیشتنی ئەم وسلە بۆ ئەوەی ببێتە هۆیی دابینکردنی سیستەمێکی چاودێری ناوەخۆیی تەندروست ڕیزبەندیەکەی بەمشێوەیە:-
مدیر حسابات👈تدقیق 👈حسابات👈 امین صندوق 👈ئەرشیف.
(تا زیاتر بکەوێتە ژێر فلتری بەشەکان باشترە چونکە یارمەتی دەرە لە خێرا دۆزینەوەی هەلە بەر لەوەی بگاتە قۆناغەکانی کۆتایی زۆرجاردەبێت بچێتە لای مدیریش جگە لە مدیر حسابات واتا بەر لە مدیر حسابات بۆ ئەوەی ئاگادار بن هەموو لایەک).
🛑 سەبارەت بەو پرسیارەی کەوا وتمان وصلی مصاريف :-
١- پارەی هەر وصلێک سەرەتا صرف دەکرێت ئینجا دفع دەکرێت.
٢- پارەی هەر وصلێک سەرەتا دفع دەکرێت ئینجا صرف دەکرێت.
❇️ خاڵی یەکەم وەلامی دروستە بۆ هەموو کار و پڕۆژەیەک سەرەتا پارەکە مستند صرفی پێ دەکرێت دوایی پارەکەی دفع دەکرێت بابیسەلمینین کە چۆن ڕاستە :-
١- ڕەنگە ئەو مستند صرفە سەرجەم ڕێکارەکانی تەواو نەکرابێت و ژووری مدیر حساباتی نەکردبێت و ڕاستەوخۆ هاتبێتە لات و تۆش پارەکەی بۆ دفع بکەیت دوای پێی بلێت بڕۆوە بۆ ئەم شوێنانە ناچێت چونکە تەواو پارەی خۆی وەرگرت و دەڕواتن و بەرپرسیاریەتیەکەش لەسەر تۆ حساب دەبێت.
٢- هەموومان دەزانین کەتۆ پارەکە صرف دەکەیت و مستند صرفەکە ڕادەکێشی لە کۆمپیوتەر و سیستەمەکە تۆ پارەکەی پێ دەدەیت وواژووی ✍️پێ دەکەیت لەسەر مستند صرفەکە کەواتە تۆ سەرەتا صرفت کرد ئینجا پارەکەی پێ دەدەیت کە پێی دەڵین دفع (payment ) وواژووی ✍️ واژوو بەکەسی وەرگر دەکەیت.
٣- ئەگەر هاتوو تۆ پارەکە دفع بکەیت بەر لە صرف ڕەنگە هەولی تلاعبی بۆ بدرێت و بەکەم و نەزانت بزانن لەگەل ڕێزم بۆتان.
📝هەموو کات لەگەڵ واژووی خۆت ئەمانە بنوسە یارمەتی دەرە لەکەیسی دادگا:-
-واژووی خۆت.
-ناوی سیانی خۆت.
-بەروار.
نوسەر/ محمد عزالدین خالد
بەکالۆریۆس لە ژمێریاری
ژمێریار لە کۆمپانیا
ليست هناك تعليقات