نوێترین هەواڵ

چۆن بزانم هەر شەدەیەکی پارە چەند دەکات؟

 


نابێت محاسب بیت و نەزانیت هەر شەدەیەکی پارە چەند دەکات بەتایبەت (امين صندوقپێویستە پارەکانت زۆربەشێوەیەکی رێکخراوە دابنێیت بۆ ئاسان حساب کردن و مطابقة کردنیان چونکە دەزانین محاسب هەبووە لە شوێنەکان کاری کردووە ونەیزانیوە بەهیوای سود بینین :- 


💰💰💰دینار💰💰💰


١- (١٠٠*٢٥٠ دینار٢٥هەزار دینار)

٢- (١٠٠*٥٠٠ دینار٥٠ هەزار دینار)

٣- ( ١٠٠١٠٠٠ دینار = ١٠٠ هەزار دینار)

٤- ( ١٠٠*٥٠٠٠ دینار = ٥٠٠ هەزار دینار)

٥- (١٠٠١٠٠٠٠ دینارملیۆنێک دینار )

     ( ٥٠ *١٠٠٠٠ دینار٥٠٠ هەزار دینار)

٦- (١٠٠٢٥٠٠٠ دیناردوو ملیۆن و نیو دینار)

     (٤٠٢٥٠٠٠ دینار = ملیۆنێک دینار)

٧- (١٠٠*٥٠٠٠٠ دینار = پێنج ملیۆن دینار)

      (٢٠ * ٥٠٠٠٠ دینارملیۆنێک دینار)


💵💵💵دۆلار 💵💵💵


١- (١٠٠*١٠٠$= دەفتەرێک دۆلار)

     (هەزار دۆلار = ١٠ وەرەقە یان گەلا)

     (دە هەزار دۆلار = دەفتەرێک دۆلار)

     ( یەک ملیۆن دۆلار = 100 دەفتەر دۆلار )


٢- ( ١٠٠*٥٠$= ٥ هەزار دۆلار = ٥٠ وەرەقە یان گەلا)


٣- (١٠٠٢٠$= ٢ هەزار دۆلار = ٢٠ وەرەقە یان گەلا)

       


پارەی بلۆک چییە؟؟  :- ئەو پارەیە کەوا نەشکێنراوە و ژمارەکانی بەدوای یەکتریەوەن و ڕیزبەندی تێک نەچووە


محاسب هەیە لەگەڵ ڕێزم بۆیان نازانێت دراوەکانیش بگۆڕێتەوە :- بۆ ئەمەش دەتوانن سود لەم فێرکاریە ببینن 

https://youtu.be/O0bgfpOYXMQ


🧑‍💻👩‍💻چەند ڕێنمایەک بۆ ژمێریارانی ئازیز👩‍💻🧑‍💻 :-


١هەرگیز هیچ پارەیەک بەبێ ژماردن مەیدە بەکەس و وەریشی مەگرە لەکەس.


٢زۆر باش دڵنیابەوە لەو پارەیەی کە وەرت گرتووە لە هاوتا بوونی رەقەمەکانی سەر کاغەزەکە (پارەکە).


٣لەکاتی وەرگرتنی پارەی چەند کەسێک لەیەک کاتدا هەموویان ڕاستەوخۆ تێکەڵ بەیەکتری مەکە تا دوای ژماردن و دڵنیا بوونەوە لێیان بەئامێری ژماردنی پارە چونکە هەر کێشەیەک لەیەکێکیاندا دابێت بەئاسانی دەتوانی بدۆزیتەوە.


٤زۆر وریابن لە وەرگرتنی چاپی دۆلاری کۆن چونکە لەبازاڕ مامەڵەکردنی جیاوازی لەگەڵدا دەکرێت لە کڕین و فرۆشتندا.


٥هەمیشە واخۆت ڕابێنە کەوا بەدەستی ڕاست پارە وەربگریت و بەدەستی چەپ صرفى بکەیت کەئەمەش یارمەتی دەرە لە ئاسان  تێگەیشتن و تۆمارکردنی کردارە داراییەکە بەپێی قید مزدوج ڕاست مدین بیت کەوا ئاماژەیە بۆ زیاد بونی صندوق و چەپیش دائن بێت بۆکەم بوونی صندوق.


٦پارەت دا بەهەر کەسێک پێی بژمێرە گەر نەی ژمارد خۆی بەرپرسیار دەبێت لە نقص رودان


٧ڕۆژانە هەوڵ بدەن چەند جارێک مطابقةى صندوق بکەن بۆ ڕوونەدانی فرقی گەورە و ئاگادار بوون لەو پارانەی کەوا صرفت كردووە یانوەرت گرتوون.


٨پێش ئەوەی کاتی دەوامت تەواو بێت و بچیتەوە ماڵەوە مطابقةى کۆتای بکە و صندوق دابخە لەدوای داخستنی پارە لەکەس وەرمەگرە وصرفيش مەکە.


ئامادەکردنی // محمد عزالدین خالد

بەکالۆریۆس لە ژمێریاری 

ژمێریار لە کۆمپانیا

بەهیوای سود بینین

ليست هناك تعليقات