دەربارەی ئێمە
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان هەزاران سوپاس وستایشی بێ پایان بۆ خوای گەورە و درود و سەلاوات بڕژێت بەسەر خۆشەویستمان محمد (اللهمَّ صَلِّ على سيّدنا محمد ) ئەم وێب سایتە لەلایەن ستافی گرووپی ژمێرکۆ بەڕێوەدەبرێت کە پێک هاتوون لەچەند کەسێکی بێ لایەن و شارەزا لەچەندین پڕۆگرامی ژمێریاری جیاواز و پڕۆگرامەر و ژمێریار بەشێوەیەکی مەدەنی بێ لایەن هەوڵ دەدەین زۆرترین خزمەت لەبواری ژمێریاری و دارایی و کارگێری و ئامار پێشکەش بکەین بە کردنەوەی خولی فێربوونی تیۆری و پڕاکتیتکی و ئەنجام دانی چاڵاکی جۆراوجۆر لەشارەکانی هەرێمی کوردستان و بگرە زانکۆکانیش بە وەرگرتنی ڕەزامەندی و نوسراوی فەرمی لەپێناو سوود گەیاندنی خەڵک و قوتابیان بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی هەلی کار.
زۆر ســوپــاس لــەگـــەڵ ڕێــزمــانــدا
ئامانج لەدانانی ئەم وێب سایتەدا بریتیە:-
1- گەیاندنی زانست و زانیاری بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی گشت بوارەکانی بەڕێوەبردن و ئابووری.
2- یارمەتی دانی سەرجەم ڕێکخراو و کۆمپانایاکان بۆ هەڵبژاردنی پڕۆگرامێکی ژمێریاری گونجاو.
3- دۆزینەوەی هەلی کار و گەیاندنی کەسانی شایتە بۆ شوێنی گونجاو.
4- ناساندنی پڕۆگرامە کارگێڕی و ژمێریاریەکان لەلایەن ڕێکخراو و کۆمپانیاکان.
5- گەیاندنی بابەتەکان وشی کردنەوەیان بۆ قوتابیان بەزمانی کوردی لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
6- گەیاندنی کێشەکانی بازاڕی کار و خستنەڕووی چارەسەریەکان.
7- ئاسان دەست کەوتنی سەرچاوەی کوردی لەڕێگەی بوونی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی.
ليست هناك تعليقات