چ شتێک وادەکاتن کەوا بوار بڕەخسێت بۆ محاسبة الابداعية بەکاری بهێنن و پەنای بۆ ببەن؟؟
چەند نموونەیەک بۆ تێگەیشتن لە محاسبة الابداعية کەوا کۆمپانیاکان یان ژمێریارەکان کاری لەسەر دەکەن و بەکاری دەهێنن بەتایبەت لەبارودۆخی بەرەو خراپ بوونی باری دارایی و بوونی کۆرۆنادا کە وای کردووە لەسەر ئاستی جیهان ئابووریەکی سڕبووبێت و دواکەوتنی تێداڕووبداتن.
بۆچی محاسبة الابداعية لقێک نیە لە لقەکانی ژمێریاری ؟؟
(تێبینی // لەدوای گەڕانێکی زۆر و پرسین لەکەسانی شارەزاو کەسانی زیرەک و ئەکادیمی گەیشتین بەدەرئەنجامێک بۆ وەلامی ئەمپرسیارە هەروەها زۆر سوپاس بۆ کۆمێنتی ئەو بەرێزانەی کە هاوکار بوون بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی ئەو پرسیارەی کەوا بۆچی محاسبةالابداعية بە لقێک لە لقەکانی ژمێریاری دانەنراوە)
محاسبة الابداعية:- بریتیە لە گۆڕینی یان دەستکاری کردنی ژمارە راستەقینەکانی دامەزراوەیەکی دارایی بۆ کۆمەلێک ژمارەیئامانجدار کە لەپێناو ئامانج و سوود و قازانجی خۆیان هەلدەستن بە ئەنجام دانی ئەم کارە بەشێوەیەکی یاسایی (قانوني).
هۆکاری رەخسان و سەرهەلدانی ئەم کارەش دەگەرێتەوە بۆ بوونی نەرمی(مرونە) لە مبادئ و معاییری محاسبی چونکە کارکردنبەبەردەوامی لەسەر محاسبة الابداعية دەبێتە هۆی لەناو چوون یان انهیار (تەقینەوەیەکی دارایی زۆر شکست خواردوو)کردن وەکو لەڕابردوودا ڕووبەرووی یەکێک لە کۆمپانیا زلهێزەکانی ویلایەتی تکساس لە ئەمریکا بۆوە کە لەبواری ووزەدا کاری دەکرد لەساڵی ٢٠٠١کۆمپانیای ( Enron ) لە ماوەیەکی کەمدا نرخی سهمەکانی لە بازاڕی داراییدا لە ٩٠ دۆلارەوە دابەزی بۆ تەنیا ٩٠سەنت هەروەهالەناوچوونی موجوداتی بەنزیکەی 63,4 ملیۆن دۆلار کە گەورەترین افلاس بوون بوو لەسەر ئاستی جیهان بۆیەکە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە بۆماوەیەکی درێژخایەن دەبێتە هۆی لەناوچوون بەلام بۆ ماوەیەکی کورت خایەن دەتوانێت سوود بگەیەنێت بە کۆمپانیا هەروەها لە سالی ٢٠٠٢هەمان حالەت لەگەڵ کۆمپانیای world Com زەبەلاحی پەیوەندیکردن بۆوە کە ئەوانیش دەستکاری قوائمی مالیان کردبوو کە نرخیسهمەکانی لە ٦٤ دۆلارەوە دابەزی بۆ تەنیا ٨ سەنت.
بۆ نموونە
١- کۆمپانیا تقييم كردنى موجودات يان مخزون بە نرخێکی زۆر بەرز یان زۆر کەم دای دەنێت بەشێوەی کە ئەو مەبەستی پێیەتی.
٢- یان عمری موجودات ثابتة زياد دەکەن بۆ ئەوەی لە میزانیە عمومیەدا کۆمپانیایەکی باش و چاک دەربکەوێت و بتوانێت لە منافسەی بازاڕو ڕاکێشانی وەبەرهێنەران (مستثمر) سەرکەوتوبێت.
٣- یان دەستەی الادارەی کۆمپانیا دەگۆڕێت و دەستەیەکی نوێ کەدەست بەکار دەکەن واپیشان دەدەن کەوا ئەوان توانیویانە کۆمپانیاباشتر و چاکتر بەڕێوەببەن و پێشی بخەن لە دەستەی الادارەی پێشوو تردا بۆیەکە کە نەتوانن پەنا دەبەنە بە ر محاسبە الابداعیە.
٤- هەلدەستن بە دەست کاری کردنی مخصصات :- کە بریتیە لە برە پارەیەک کە لە ربحدا دیاری دەکرێت بۆ کەسانێک بەمەبەستی ئەوەیکە رەنگە لە داهاتوودا تووشی مەترسیەک بن و بۆ کۆمپانیا وەکو مصروفاتە بۆیەکە ئەمەش کاردەکاتە سەر گۆڕانکاری کردن لە قائمەی دخلداکاتێک مخصص زیاد بکەن ربح کەمتر دەبێت و باج (ضريبة) کەمتر دەدەن یان بەپێچەوانەشەوە راستە.
٥- یاخود هەڵدەستن بە دەستکاری کردن لە رێگاکانی حساب کردنی الاندثار یان دەستکاری کردنی جردی مخزون (لایفو - فایفو - معدلمتوسط) یاخود (الايرادات - مصروفات - ...هتد)رێگا زۆرن هەربۆیەکەش پشت دەبەستێت بە ئەزموون و شارەزایی محاسب لە جێبەجێکردنیدا.
لێرەدا چەند هۆکارێک هەن کەوا دەکەن محاسبة الابداعية نەبێت بە لقێک لە لقەکانی ژمێریاری لەوانە:-
١- زانیاریەکانی قوائمی مالی ئەم کۆمپانیانە تایبەتمەندیەکانی سیستەمی زانیاری ژمێریاری(خصائص نظم المعلومات المحاسبية) ىبەتەواوی لەخۆ ناگرێت و جێبەجێی ناكات چونکە ڕاست و دروستی کاری کۆمپانیاکە دەرناخات بۆیەکە زانیاریە داراییەکان بی سوود دەبن ومعترف نابن چونکە (صدق في تعبير) ی تێدانییە و ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ بەکارهێنەرانی زانیاری ژمێریاری.هەروەها مواصفاتیمعلومات لەخۆ ناگرێت لەوانە (ملائمة-قابلة لاستخدام - ...هتد).
٢- محاسبە الابداعية بەکارهێنانی جیاوازە و لەکەسێک بۆ کەسێکی ترەوە بەپێی ئەو کەسەی کە بەکاری دەهێنێت دەگۆڕێت واتا وەکو مبادئمحاسبە نیە کەوا هەر کەسێک بەتەواوی جێبەجێی بکاتن و پەیڕەوی بکاتن هەمان ئەنجام بداتن بەدەستەوە.
٣- محاسبة زانستێکی کۆمەلایەتیە کەوا ئامانجی خزمەت کردن و خۆش گوزەرانی کۆمەڵگایە لەرێگای پێدانی زانیاری ڕاست و دروست کەیارمەتی دەر بێت لە بریاڕدانی گونجاو لەڕێگای راپۆرتە داراییەکان نەک بەپێچەوانەوە بەکاربهێنرێت بۆ مەبەستی بەرژەوەندی کەسیودامەزراوەی تر.
ڕەنگە هۆکاری زیاتریش هەبیتن بەلام لەمیانەی گەڕان و پرسینی ئێمەدا توانیمان ئەوەندە بەدەست بخەین و کەسانێکی زۆریش داواوەلامەکانیان دەکرد لە گرووپەکانی تروو ئێرەشدا بۆیەکە لە پۆستێکدا ئاماژەمان پێداوە هیوادارین ببیتە مای سوود بینین
بەهیوای سود بینین
نوسەر // محمد عزالدین خالد
بەکالۆریۆس لە ژمێریاری
ژمێریاری لە کۆمپانیا
ليست هناك تعليقات