١- باج چییە🤔؟
٢- چ کەسێک باج دەدات🤷؟کێ وەری دەگرێت 🤷♀️؟
٣- ئامانج لە دانی باج چییە🤨؟
٤-ئامانج لە وەرگرتنی باج چییە🤨؟
٥- باج لەچی وەردەگیرێت 🤷🤷♀️؟
٦- ئایا دەکرێت کەسێک باج نەدات 👍؟
٧-ئایا دەکرێت کەسێک دوو جار لە ساڵێک باج بداتن لەهەمان دخلدا 🙄؟
٨- گرنگترین جۆرەکانی باج چین🙄 ؟
١- باج چییە🤔؟
٢- چ کەسێک باج دەدات🤷؟کێ وەری دەگرێت 🤷♀️؟
٣- ئامانج لە دانی باج چییە🤨؟
٤-ئامانج لە وەرگرتنی باج چییە🤨؟
٥- باج لەچی وەردەگیرێت 🤷🤷♀️؟
٦- ئایا دەکرێت کەسێک باج نەدات 👍؟
٧-ئایا دەکرێت کەسێک دوو جار لە ساڵێک باج بداتن لەهەمان دخلدا 🙄؟
٨- گرنگترین جۆرەکانی باج چین🙄 ؟
🟣باج:- بڕێک پارەیە کە سەپێنراوە لەلایەن دەوڵەت بەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بە مەبەستی بەد ست هێنانی کۆمەڵێک ئامانج(سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی ...هتد) بێ بەرامبەرە واتا هەر کەسێک کە باج دەداتن چاوەڕێی هیچ شتێک ناکات بەرامبەر حکومەتبەلام رسومات چاوەڕێی وەرگرتنی خزمەتگوزاری لێ دەکرێت لەبەرامبەر ئەم بڕە پارەیە هەروەها بە یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ولاتدادەنرێت.
🟣هەموو تاکەکانی دەوڵەت دەبێت باج بدەن بە حکومەت هەروەها حکومەتیش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی خۆی بەکاریان دەهێنێت.
🟣 پێویستە لەکاتی خۆییدا هەموو کەسێک و کۆمپانیاکان باجی خۆیان بدەن بە حکومەت تاوەکو تووشی غرامە و دەست بەسەرداگرتنیموڵک مالیان نەبن لەلایەن حکومەت.
🟣ئامانج لەوەرگرتنی باج کۆمەڵێک ئامانجی سەرەکی وگرنگ لەخۆ دەگرێت لەوانە ئامانجی (دارایی - ئابووری - کۆمەلایەتی -سیاسی ).
🟣باج له دخل وہ رده گیرێت واتا له كۆی ده ست که وته کان وه رده گیرێت به پێی یاسا که بڕ و ڕێژەکان دیاری کراون ، هه روه ها به پێی بارودۆخی وولات گۆڕانکاری و ده ست کاری تێداده کرێتن.
🟣بەڵێ ، دەکرێت کەسێک باج نەدات ئەمانەش کە بەپێی یاسا ڕێگەیان پێدراوە کە لێخۆشبوون دەیان گر تەوە (معفین) ئەم لێخۆش بوونەشلە هەندێک کات هەمیشەیە هەندێکیشیان کاتین واتا بۆ ماوەیەکی کاتی لێخۆش بوون (معفی) لە باج دەیان گرێتەوە.
🟣نەخێر ، ناکرێت و ناگونجێت لەگەڵ یاسادا گەر ئەمەش رووبدات دەبێتە الازداوج ضریبی :- واتا دانی باجە بۆ زیاتر لە جارێک لەهەمانماوە و دخلدا.
🟣گرنگ ترین جۆرەکانی باجى ڕاستەوخۆ بریتین لە (ضريبة الدخل - ضريبة عقار - ضريبة عرصات ...هتد).
🔶ضريبة الدخل:- تایبەتە بە هەموو کەسێک و کۆمپانیاکان کە دەبێت باجی سالانەی خۆیان بدەن لەکاتی خۆیدا گەر دوایی ماوەیدیاریکراو بچن بۆ دانی باج ئەوا ڕووبەروی غەرامە دەبنەوە جگە لە بوونی بەڵگەیەکی متمانەپێکراو کە هۆکاری نەهاتنت ڕوون بکرێتەوەلەکاتی نەچوون بۆ دانی باج کە لەم جۆرەدا باجی ساڵی رابردوو دەدرێت.
🔶الضريبة العقار:- تایبەتە بەو کەس و کۆمپانیانەی کەوا عقاریان هەیە یان موڵکیان هەیە وەکو (دوکان-خانوو- مخزن- بینایەک -...هتد) هەر شتێک سەقفی هەبێت دەچێتە ضریبەی عقار جگە لە هەندێک حالەتی شازمان هەیە کە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت ، لەمجۆرەدا حکومەت پێشەکی باجی ٦مانگ یان ساڵێکت لێ وەردەگرێت خۆت ئازادی کە بە ٦مانگ پارەکە بدەیت یاخود هی ساڵێک بەیەکجار.
🔶ضريبة العرصات:- تایبەتە بەو پارچە زەویانەی کە دەکەوێتە سنوری عێراقەوە هیچ بینایەکی لەسەر نییە و ئامانج لێی شوێنی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان نییە وەکو (پارچە زەویەکی بەتاڵ بێت).
(تێبینی// باج وەرگرتن بەپێی یاسای وولاتەکانەوە دەگۆڕێت و لێخۆش بوونیش هەیە لەهەموو جۆرەکان بەپێی یاسا (معفی) دەبن).
نوسەر/ محمد عزالدین خالد
بکالۆریۆس لە ژمێریاری
ژمێریار لە کۆمپانیا
ليست هناك تعليقات