درێژەی پرسیار:
بەپێی بڕیاری سەندیکای ژمێریارانی هەولێر کەمترین بڕە پارە کە دیاری کراوە بۆ واژوو کردنی میزانیەی کۆمپانیاکان لەلایەن ژمێریارانەوە 500 هەزار دینارە وە زۆرترینی 1 ملیۆن دینارە واتا بەپێی یاسا دەبێت لەم نێوانە بێت بەڵام زۆربەی ژمێریاران بە کەمتر دەیکەن و لەسەر یەکتری هەرزان دەکەن ئایا ئەمە دروستە؟ حەرامە یاخود حەلال ؟؟ زۆر سوپاس بۆ وەلامدانەوەتان
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ ئاساییە و خەڵک ئازادە بەچەند کار دەکات بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبێت ئەو ژمێریارانە تەواو دڵنیا بن لەڕاستی و شەفافییەتی ئەو ڕاپۆرتانەی واژۆی دەکەن ئەگەر نا هەر چی لەسەر وەربگرن حەرام دەبێت و دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1073
لێرەوە زۆر سوپاس بۆ بەڕێز دکتۆر ((پرۆفیسۆر د.خالید محمد صاڵح )) خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە
تکایە ٢ تێبینی لەسەر:-
1- واژوو کردن وا خەریکە بەرەو کۆتای ساڵ دەچین هەموومان زۆر باش دەزانین کەس ئامادە نیە ربحی خۆی بە ئاشکرا دەربخاتن و زەریبەزۆر بداتن جا بۆیەکە بەهانە بۆ کاری حەرام مەهێننەوە چونکە ەفاف تێدا نەبێت حەرامە پارەکە مەیکە بە دەمی منداڵەکانت.
2- بەکارهێنانی فاست پەی زۆر بەی شوێنەکان فێری ئەوە بوونە کەوا بۆ نموونە 19 هەزار بە 20 هەزار تحویل دەکەن بۆ ئەمە کارە ریبایە وحەرامە زۆر وریای بن چونکە 20 بۆ تحویل ناکات ئەڵێت دەبێت منیش قازانج بکەم.
خەلک ژیانی وێران بوو بەرەکەت لە هیچ نەماوە لەگەڵ سو خواردن و مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ ڕێزم بۆ باشەکان.
هیوادارم وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانتان وەرگرتبێت کە پێشووتر ناردبومان و سوپاس بۆ خوا وەلام دراونەوە لەلایەن کەسانی شارەزا وە هەرکەسێک هەر جۆرە پرسیارێکی هەیە دەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەی خوارە پرسیارەکانتان ئاراستەی دکتۆر خالید بکەن :-
https://drkhalidms.com/questions
ليست هناك تعليقات