درێژەی پرسیار:
لەکۆگاکانی دەرمان کاتێ پارە وەردەگرێت ئەوە پێشووتر دەرمانەکانی پێدراوە بە دۆلار دەرمانەکەی بردووە بەڵام کاتێ کە محاسب دەچێت بۆ وەرگرتنی پارەکە ئەوا بە دینار پارەی پێ دەدەن بەڵام بە کەمتر لە سعری بازاڕ وەردەگرن بۆنمونە سعری دۆلار ئەمرۆ 148 هەزارە ئەم محاسبە بە 145هەزار وەردەگرێت یان کەمتر ئایا ئەمە دەچێتە بابی ریباوە ؟؟
ئایا ئەم محاسبەی لەم شوێنە کاردەکاتن پارەکەی حەلاڵە ؟؟ هەموو بازاری کۆمپانیاکان و کۆگاکان واکاردەکەن لەبازاڕ
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
نا ناچێتە بابەتی سووەوە بەڵام کۆگاکان بۆیان نییە ژمێرییارەکان ناچار بکەن لەسەر وەرگرتنی پارە بەدینار یان بەکەم وەرگرتن لەنرخی بازاڕ، بەڵکو ئەوان ناچارن بەوەی پارەکە بەو دراوە بدەن کە پێیان کڕیوە وەئەگەر گریمان ژمێریارەکان ڕازی بوون بەوەی بەدراوێکی تر پارەکایان لێ وەبگرن ئەو کات پێویستە پارەکە ئامادەبێت و بەنرخی ڕۆژ بێت و یەکسەریش ڕادەست بکرێت. خۆ ئەگەر کۆگاکان پارەکە نەدەن و ئەوە بەمەرج بگرن کە شکاندنەوەی دراوەکە بە نرخێکی کەمتر بێت لە نرخی ڕۆژ ئەو کات ئەو کارەی کۆگاکان حەرام دەبێت نەک ژمێریارەکان.
خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1076
سەرچاوە/ شکاندنەوەی کۆگانی دەرمان پارە بەنرخی کەمتر لە نرخی ڕۆژ (drkhalidms.com)
ليست هناك تعليقات