نوێترین هەواڵ

حوکمی قەرز شکاندنەوە بەدۆلار

 


درێژەی پرسیار:

بۆ نموونە ئەحمەد 1 ملیۆن دیناری ئەیاد قەرزدارە ئەحمەد دەچێتە لای ئەیاد دەڵێت وصل قبض ێکم بۆ بکە لە داهاتوو یان چەند ڕۆژێکی تر پارەکەت پێ دەدەم بە دۆلار وە ئەیاد دەزانێت کە پارەکەی پێ دەداتن بەڵام نرخی دۆلار جێگیر نییە لە داهاتوودا قابیلی گۆڕانە ئایا ئەم کارە دروستە ؟ حەرامە یاخود حەلالە ؟؟  چونکە بەشێک لە شوێنەکان بەمشێوەیە کار دەکەن زۆر سوپاس بۆ وەلامدانەوەتان


بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
نەخێر دروست نییە و حەرامە و دەبێتە سوو، وە ئەو کاتێک دەتوانێت پارەکەی بۆ بشکێنێتەوە بەدۆلار کە دۆلارەکە ئامادە بێت و یەکسەر ڕادەستی بکات.
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1075

سەرچاوە/ 

قەرز شکاندنەوە بەدۆلار (drkhalidms.com)

ليست هناك تعليقات