درێژەی پرسیار:
لەکاتی ناردنی پارە بۆ دەرەی وڵات بۆ نموونە وڵاتێکی وەکو نەرویج کە جۆری دراویان کڕۆنی نەرویجیە ئایا لەکاتی تحویل کردنی پارە بۆ ئەو وڵاتە تۆ لێرەدا دۆلاری ئەمریکی بدەیت بە مکتەبی حەواڵە و بینێریت بەنرخی بۆرسە و لەوێ کەسەکە کڕۆنی نەرویجی وەربگرێت ئایا ئەم جۆرە کارە دروست و گونجاوە؟؟ مەبەستمان ئالوگۆڕ و تحویل لەهەمان کاتدا بکرێت گونجاوە؟؟ زۆر سوپاس بۆ وەلامدانەوەتان
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
بەڵێ بەمەرجێک دروستە کە دەست بەدەست بێت و کە تۆ لێرە پارەکە دەدەیت ئەو لەوێ ڕاستەوخۆ پارەکە وەربگرێت یان بخرێتە سەر ئەژمارە بانکییەکەی، یانیش تۆ لێرە کرۆنەکە بکڕیت و بەکرۆنی حەواڵەی کەیت. یانیش تۆ لێرە پارەکە بەدۆلار حەواڵە بکەیت و کەدۆلارەکە گەیشتە ئەوێ ئەوکات ئەو بەڕێزە هەر کات چوو بۆ وەرگرتنی پارەکە بەنرخی ئەو کاتەی کەوەری دەگرێت شکاندنەوەی بۆ بکرێت بە کرۆن.
خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1085
سەرچاوە/
حەواڵە کردن بەدراوێکی تر (drkhalidms.com)
ليست هناك تعليقات