👈دلیل الحسابات چییە؟؟؟
لیستێکە پێک دێت لە کۆمەڵێک ژمارە و حساب بەجۆرێک کە هەر حسابێک ژمارەی تایبەتی خۆی پێدراوە بەمەبەستی خێرا دۆزینەوەی هەرحسابێک و ڕێکخستنیان. وە بە کۆمەڵێک دلیل حسابات دەگوترێت (شجرة الحسابات -Chart accounting)
👈گرنگی دلیل الحسابات چیە بۆ ئێمەی ژمێریار:-
١- یارمەتی دەرە لە شاردنەوەی زانیاریەکانی کۆمپانیا مەبەستمان لەوەیە کە بۆنموونە تۆ وەکو محاسب ئەرکی تۆیە زانیاریەکان بپارێزیت وخەلکانی تر نەیزانن بۆ ئەمەش دەکرێ لەهەر شوێنێک بیت و قسە بکەیت لەڕێگەی دلیل حسابەکانەوە بەتایبەت لەکاتی پەیوەندی کردن لەگەلمدیر حسابات یان مدیر.
٢- گرنگی زۆرە بۆ راپۆرتە داراییەکان بەتایبەت ئەگەر هاتوو سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنرێت چونکە لە سیستەمدا بۆ دروست کردنیڕاپۆرتە دارایەکان پشت بە شجرەی حسابات یان chart account دەبەستێت بەگوێرەی ئەوەی کەتۆ پۆلێنت کردوونە.
٣- لەکاتی بوونی هەر هەڵە و کێشەیەک لە حسابەکان لەڕێگەی رقم دلیلەکان دەتوانرێت بەخێرای بگەیت بەو حسابەی کە دەمانەوێت تاوەکوچارەسەری بکەین.
👈بەشێوەیەکی گشتی شجرة الحسابات دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆرە حساب پێک دێن لەمانەی خوارەوە:-
١- حساب الرئيسي:- بریتین لە حسابە سەرەکیەکانی ناو دلیل حسابەکە وەک (موجودات - مطلوبات - مصروفات - الايرادات).
٢- حساب فرعي:- بريتين لە حسابە لاوەکیەکانی ناو دلیل حسابەکە وەک (مصروفات رواتب - مصروفات نقل - سيارة- صندوق- بنك- ...هتد).
بۆنموونە// موجودات حسابێکی رئیسیە بەرامبەر موجودات الثابتة وە موجودات الثابتة حسابێکی فرعیە لێرەدا. بەلام موجودات الثابتةبەرامبەر سیارە حسابێکی رئیسیە و سیارەش دەبێتە حسابێکی فرعی.
👈دلیل حسابات لە کەرتی حکومیدا بریتیە لە رقم دلیلی سیستەمی نظام المحاسبي الموحد کە لەهەموو هۆبەیەکی ژمێریاری کاری پێدەکرێتن و نەگۆڕە بۆ نموونە:-
-صندوق ١٨١
-بنك ١٨٣
-موجودات الثابتة ١١
-دائنون ٢٦
-رأس المال ٢١
هەر وەک لەم وێنەی خوارەوە خراوەتە ڕوو :-
👈بەلام دلیل الحسابات لە کەرتی تایبەت یاخود کۆمپانیاکان دەگۆڕێت بەگوێرەی کەسەکان و کۆمپانیاکان کە چ ژمارەیەک بەو حسابەدەدەن بۆ نموونە:-
-صندوق ٣
-بنك ٤
-موجودات الثابتة ١
-دائنون ١٠
-رأس المال ٧
هەروەک لەم وێنانەی خوارەدا خراوەتە ڕوو:-
بەهیوای سود بینین
نوسەر :- محمد عزالدین خالد
بەکالۆریۆس لە ژمێریاری
ژمێریاری لە کۆمپانیا
ليست هناك تعليقات