حوکمی گۆڕینەوەی پارەی وردە بە زبرە
درێژەی پرسیار:
ڕێژەی وردەی 1000 و 250یی زۆربووە بێگومان بۆکڕینی دۆلار نرخی زۆرجیاوازە کەسێک بڕێکی زۆری لەو وردە 1000 و 250 دینارییانە هەیە و ئەیەوێ بیکات بە جۆری 5و10و25یی بەڵام ئاسان ناکرێ بۆی هەر مەبلەغێک ئەدات بەچەند دوکاندارێک بەقەرز کە ماوە ماوە بۆی ئەگۆڕن بە 5هەزاریی ئەمیش سود و نەفعی لێ ئەکات و دوایی دۆلاری پێ ئەکڕێتەوە. ئایا ئەو نەفعە ڕیبایە؟
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: سەرەتا دەبێت خاوەن دوکانەکان لە وەکیلی ئەوەوە ئەو پارەیە وەربگرن و بۆی بکەن بەپێنج هەزاری یان دەهەزاری ودواتر وەک خۆی بۆی بگێڕنەوە بێ زیاد و کەم و نابێت ئەم مامەڵەیە بچێتە قاڵبی کڕین و فرۆشتنەوە، خۆ ئەگەر مامەڵەکە بەو شێوەیە بوو ئەو کات ئاساییە ئەم ئەو پارانە بگۆڕێتەوە بەدۆلار و بەزیاد یان کەم بێت هیچ کێشەی نییە ودروستە. بەڵام ئەگەر دوکاندارەکان وەک کڕین و فرۆشتن ئەوەی بۆ بکەن ئەو کات پێویستە ڕەچاوی دوو مەرج بکەن: یەکەم: کاتێک ئەم وردەکەیان دەداتێ دەبێت ئەوان یەکسەر پارە زبرەکەی ڕادەست بکەن و دروست نییە دوای بخەن. دووەم: پێویستە هەر دوو پارەکە بەرامبەر بن و زیاد وکەمیان نەبێت، چونکە هەردووکیان بەدیناری عێراقییە نابێت زیادوکەم بکات. خوای گەورەش زاناترە.زنجیرەی: 1045
سەرچاوە/ گۆڕینەوەی پارەی وردە بە زبرە (drkhalidms.com)
ليست هناك تعليقات