نوێترین هەواڵ

حوکمی کارکردن و وەرگرتنی کرێ لەو شوێنانەی کارەکەیان حەرامە

 


درێژەی پرسیار:

سلام عليكم. مامۆستا دوو پرسیارم هەیەمن لەکۆمپانییەکی ئینتەرنێت کاردەکەم مانگێ جارێک یان چەند مانک جارێک کەتووشی بانکی بازرگانی و ئەوشوێنانە دەبینەوەکە مەسیحی ننشینن یان کافرن ئێمەخزمەت گووزاری ئینتەرنێتێان بۆ جاکدەکەینەوە 
یەکە م : بۆبانکی بازرگانی و ئەو شوێنانەی کە مووسڵمان نین  چوونکە هه ندەک گەڕەک و نەحیە و قەزاهەیە کە مووسڵمان نین ئێمەخزمەت کە گووزاری ئینتەرنێتێان بۆ جاکدەکەینەو کە هیچ پێم خۆشنیە بەس ئەوە ئیشه توو ش دەبم بەکەمی
جا کە مەعاشی مانگانە وەردەگرم هەژماری دەکەم بە گوێرەی کاتەکەی  لەماعەشەکه ی دەردێنم
دەیکەمە خێر چوونکەئەوەکۆمپانییە ناتوانم ڕاستەو خۆ پارەکەیبدەمەوە  ناجارم پاش هەژمارکردن دەری بێنم و بیکەمە خێر  مامۆستا بەمشێوەیە مەعاشه کەم  پاکدەبێتەوە 
دووەم ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌: یان پارەکە بە باڵانس بدەم و کاری پێنەکەم تاکەڕێکەی ناراستەوخۆیە بۆ ئەوەی پارەکەیان بدەمەوە
وە مەعاشەکم عەڵاڵ بێت 

ئایە پارەکەی بکەمە خێر یان  پارەکە بە باڵانس بدەم و کاری پێنەکەم تاکەڕێگەی ناراستەوخۆیە بۆ ئەوەی پارەکەیان  بدەمەوە وەحەزناکەم ئەوپارەییە وەرگرم پێی مورتاح نیم ڕێگە چارە مامۆستا .


بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
هەر شوێنێک کە گومانت لەکارەکەی هەبوو باشتر وایە کاری بۆ نەکەیت و ئەگەریش ناچآر بووی ئەوە ئەو بەشە پارەیەی وەری دەگریت بیکە بەخێر نەک بۆ ئەو شوێنەی بەجێ بهێڵیت یان بیاندەیتەوە؛ چونکە بەو شێوەیە تۆ خزمەت بەوان دەکەیت و بەبێ بەرامبەر کاریان بۆ دەکەیت وئەوانیش ئەو داهاتە بۆ برەودان بەکارە ناشەرعییەکانیان بەکار دەهێنن. 
خوای گەورەش زاناترە.

زنجیرەی: 1023

ليست هناك تعليقات