درێژەی پرسیار:
بانقێک ھەیە لە کۆیە بەناوی بانقی سیقە پارە دەدات بۆ پرۆژەی بچوک بانقێکی نێو دەولەتیە ئەھلی نیە ٢٤٠٠$ ئەمریکیە ٢١١٢ دۆلارت دەدەنێ مانگانە ٢٠٠$ دۆلار دەدەیەوە بۆماوەی سالێک ٢٨٨$ بۆ رسومات دەگێرنەوە لەسەر وەسلەکەش نوسراوە کە ئەو پارە بۆ رسومات گێڕدراوەتەوە ئایە لەروی شەرعەوە دەچێتە قالبی حەرام ئەو پارە دەتوانی بۆ ئیشکردن راکێشیت بۆخۆم بۆ دوکان نۆژەن کردنەوە رای دەکێشم ؟
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:
وەرگرتنی ئەو قەرزە بەو شێوەیە دروست نییە و سویەکی ئاشکرایە و ئەوەی بەناوی ڕسوماتەوە بانک وەری دەگرێت هەر سوە و گۆڕینی ناو حوکمی ناوەڕۆک ناگۆڕێت.
خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1018
سەرچاوە/
وەرگرتنی قەرز بەسوو لە بانکی سیقە (drkhalidms.com)
ليست هناك تعليقات