درێژەی پرسیار:
ئایا ئەگەر ژمێریارەکە زانیاری دەربارەی ئەو میزانیە هەبێت کە واژووی بۆ دەکاتن یاخود خۆی ئامادەی کردبێت بۆ ئەو کۆمپانیایەی کە کاری تێدا دەکاتن پارەی ئەو واژووەی کە دەی کاتن لەسەر ئەم میزانیە وەرگرتنی حەلالە یان حەرام ؟؟ زۆر سوپاس بۆ وەلامدانەوەتان
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی.
وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر ژمێریار ئاگاداری وردەکاری ڕاپۆرتی میزانییە بێت و دڵنیا بێت لەوەی هیچ هەڵە یان دزی یان گەندەڵییەکی تێدا نییە ئەوە بەڵێ واژووەکەی دروستە و کێشەی نییە، خۆ ئەگەر وا نەبوو ئەو کات واژووەکەی حەرامە و دروست نییە وهەر پارەیەکیش لەسەر ئەو واژۆیە وەربگرێت هەر حەرامە. خوای گەورەش زاناترە.
زنجیرەی: 1072
لێرەوە زۆر سوپاس بۆ بەڕێز دکتۆر ((پرۆفیسۆر د.خالید محمد صاڵح )) خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە
تکایە ٢ تێبینی لەسەر:-
1- واژوو کردن وا خەریکە بەرەو کۆتای ساڵ دەچین هەموومان زۆر باش دەزانین کەس ئامادە نیە ربحی خۆی بە ئاشکرا دەربخاتن و زەریبەزۆر بداتن جا بۆیەکە بەهانە بۆ کاری حەرام مەهێننەوە چونکە شەفاف تێدا نەبێت حەرامە پارەکە مەیکە بە دەمی منداڵەکانت.
2- بەکارهێنانی فاست پەی زۆر بەی شوێنەکان فێری ئەوە بوونە کەوا بۆ نموونە 19 هەزار بە 20 هەزار تحویل دەکەن بۆ ئەمە کارە ریبایە وحەرامە زۆر وریای بن چونکە 20 بۆ تحویل ناکات ئەڵێت دەبێت منیش قازانج بکەم.
خەلک ژیانی وێران بوو بەرەکەت لە هیچ نەماوە لەگەڵ سو خواردن و مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ ڕێزم بۆ باشەکان.
هیوادارم وەڵامی زۆربەی پرسیارەکانتان وەرگرتبێت کە پێشووتر ناردبومان و سوپاس بۆ خوا وەلام دراونەوە لەلایەن کەسانی شارەزا وە هەرکەسێک هەر جۆرە پرسیارێکی هەیە دەتوانن لە ڕێی ئەم لینکەی خوارە پرسیارەکانتان ئاراستەی دکتۆر خالید بکەن :-
https://drkhalidms.com/questions
ليست هناك تعليقات